iQiD
ناسنامەیەکی دیجیتاڵی و ئامرازێکە بۆ چوونەژوورەوە کە ڕێگە دەدات زۆر بە ئاسانی و بە پارێزراوی تۆماری چوونەژوورەوە بۆ ناو خزمەتگوزارییەکان و پلاتفۆرمەکانی دیکە ئەنجام بدەیت.
iQiD بکەرەوە
iQiD چییە؟
iQiD بەرنامەیەکی مۆبایلە بۆ هەردوو سیستەمی iOS و ئاندرۆید بۆ بەدیجیتاڵکردنی ناسنامەی عێراقی، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی ناسنامەی خۆیان پشتڕاست بکەنەوە کە ئەمەش لە ڕێگەی ئەپڵۆدکردنی کارتی نیشتمانی خۆیان و ئەنجامدانی پڕۆسەی کڕیارەکەت بناسە (KYC) جێبەجێ دەکرێت.

بۆچی پێویستت بە iQiD دەبێت؟
ڕێگەیەکی گونجاو بۆ هاوڵاتیان دابین دەکات بۆ ئەوەی ناسنامەکانیان لە مۆبایلەکانیاندا هەڵبگرن. نیگەرانی لەدەستدانی ناسنامە ڕاستەقینەکەیان کەم دەکاتەوە.
ئەگەری ساختەکاری کەمدەکاتەوە.
دەتوانرێت بۆ تۆماری چوونەژوورەوە بۆ ناو پلاتفۆرمەکانی دیکە بەکاربهێنرێت.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان
بەدیجیتاڵکردنی ناسنامەکان لە ڕێگەی زانیاری بایۆمەتری
بەدیجیتاڵکردنی ناسنامەکان لە ڕێگەی زانیاری بایۆمەتری
بەکارهێنەران دەتوانن ناسنامەی عێراقی خۆیان بکەن بە دیجیتاڵی بە پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی خۆیان لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای بایۆمەترییەوە، ئەمەش وادەکات چیتر پێویست بە هەڵگرتنی ناسنامەی ڕاستەقینە نەکات.

یەکخستن لەگەڵ پلاتفۆرمەکانی دیکە
یەکخستن لەگەڵ پلاتفۆرمەکانی دیکە
وەکو بەرنامەیەکی پشتڕاستکردنەوەی بنەڕەتی بەکاردێت بۆ پلاتفۆرمەکانی دیکە، ئەمەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی یەک وشەی نهێنی و یەک کۆمەڵە لە زانیاری تایبەتمەند یاخود دەتوانین بڵێین بە بەکارهێنانی یەک ئامرازی تایبەتمەند دەتوانرێت تۆماری چوونەژوورەوە بۆ چەندەها پلاتفۆرمی دیکە ئەنجام بدرێت.

پڕکردنەوەی باڵانس
پڕکردنەوەی باڵانس
بەکارهێنەران دەتوانن باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێتەکەیان پڕبکەنەوە، هەروەها کارتی ئۆنڵاین بۆ پلاتفۆرمەکانی دیکە بکڕن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی ئەو پلاتفۆرمانەیان بۆ بەردەست بێت.


چارەسەرەکانمان بە چاوی خۆت ببینە و ئەزموونیان بکە
دەتەوێت تایبەتمەندی زیاتر ببینیت؟ داوای دێمۆیەک بکە بۆ بینینی تایبەتمەندییەکانمان و ڕووکاری بەکارهێنەری ئاسان، و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.