لە ئەزموونەوە، بۆ داهێنان
بە ئیلهام وەرگرتنمان لە مێژووی دەوڵەمەندی عێراق، کە خاوەنی چەندین داهێنانی گەورە و گرنگی ناوچەکەیە، دەمانەوێت لە ڕێی تیمێکی ئەندازیاری بەرنامەسازی بەتوانا و پڕ ئەزموون بەردەوامی بدەین بەم کولتوورە بۆ بنیادنانی داهاتوومان.
بەرەوپێشبردنی ژیان لەگەڵ تەکنەلۆژیا
هەنگاونان بەرەو داهاتوو
ئێمە سیستەمی زیرەک و بەهێزکراو بە ژیریی دەستکرد (AI) دروست دەکەین، کە بۆ ئەمڕۆ بە کاراییەکی بەرز کاردەکەن و بۆ ئایندەش بەرەوپێش دەچن، چونکە بە شێوازێک پەرەی پێدەدەین کە توانای گەشەسەندن و گونجاندنی هەبێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی داهاتوو.
پێکەوە بەستنەوەی سێکتەرەکان
ئێمە خزمەت بە چەندین سێکتەری جیاواز دەکەین کە کاریگەرییان لەسەر بەرەوپێشچوونی ژیانی ڕۆژانەمان هەیە، لەوانەش سێکتەری حکومەت، خزمەتگوزاری دارایی، تەندروستی، نەوت و گاز، لۆجستیک و گواستنەوە، تاک فرۆشی و دابەشکردن، پەروەردە، بەرهەمهێنان، گەشەپێدانی شارستانی لەگەڵ سێکتەری پەیوەندییەکان.
لەگەڵ ئێمەدا داهاتوو بنیاد بنێ
ئێمە پێمان وایە تەکنەلۆژیا تەنها کۆد، سیستم، یان شاشەیەک نییە، بەڵکو ئەو بیرۆکانەیە کە دۆخی ئابووری دیاریدەکەن، کۆمەڵگاکان پێکەوە دەبەستنەوە، حکومەتەکان بەهێز دەکەن و ژیانی ڕۆژانەمان بەرەوپێش دەبەن. با پێکەوە کار بکەین بۆ بنیادنانی داهاتوو.
بەرهەمەکان
iQiD
ناسنامەیەکی دیجیتاڵی و ئامرازێکە بۆ چوونەژوورەوە کە ڕێگە دەدات زۆر بە ئاسانی و بە پارێزراوی تۆماری چوونەژوورەوە بۆ ناو خزمەتگوزارییەکان وپلاتفۆرمەکانی دیکە ئەنجام بدەیت.

سیستەمی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە (HMS)
پلاتفۆرمێکی چاودێری تەندروستییە کە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی نەخۆشخانە، داتای نەخۆش و ئەرکی پزیشکیی داڕێژراوە.

دیجیتاڵ توین
مۆدێلێکی گریمانەیی سێ ڕەهەندی عێراق کە داتا ڕاستەوخۆ و جێگرەکان یەکدەخات بۆ ئاسانکردنی پلاندانانی شارستانی، چاودێریکردنی ژێرخان و گەشەپێدان بە پێی داتاکان.
