بڕۆ بۆ ناوەڕۆک

سیستەمی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە (HMS)

پلاتفۆرمێکی چاودێری تەندروستییە کە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی نەخۆشخانە، داتای نەخۆش و ئەرکی پزیشکیی داڕێژراوە.

داشبۆردی HMS بۆ ڕێژەی داگیرکردنی قەرەوێڵەکان، نەخۆشە بستەرکراوەکان، داواکاری تاقیگە، کۆگای خوێن و دەرمانەکان.

سیستەمی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی iQ Labs

سیستەمی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە (HMS)ی iQ Labs ئامانجی گۆڕینی کاری نەخۆشخانە و کلینیکەکانە بۆ شێوازێکی سەردەمیانە, بە دابینکردنی سیستەمێکی ناوەندی بۆ نەخۆشەکان، پزیشکەکان، و کارمەندان.

سیستەمەکە پڕۆسە و کاروبارەکانی پزیشکیی لە یەک پلاتفۆرمدا ڕێکدەخات و چیتر پێویست ناکات کارەکان پشت بە کاغەز ببەستن و لەبری ئەوە بە دیجیتاڵی دەکرێن.

هەروەها ڕێگە بە بەڕێوەبردنی بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەکان دەدات و هاوکات ڕاپۆرت ئامادە دەکات، زانیاری بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دابین دەکات و داتاکان بەڕێوەدەبات.

سیستەمی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی iQ Labs

هەمووی لە یەک پلاتفۆرمدا

پلاتفۆرمەکە سیستەمێکی ناوەندی بۆ هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکە دەخاتەڕوو، کە ئەمەش دەستڕاگەیشتنێکی خێرا بە تۆماری زانیاری نەخۆشەکان و ئاسانکردنی خشتەی چاوپێکەوتن و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان بەردەست دەکات.

خزمەتگوزارییە جیاوازەکانی تەندروستی وەک دەرمانخانە و تاقیگە و تیشکدانەوە بە یەکەوە دەبەستێتەوە، لە هەمان کاتدا ڕێگە بە بەڕێوەبردنی پسووڵە و بیمە دەدات، بۆیە هەموو شتێک لە یەک شوێن ڕێکخراوە، بە بەستنەوەی هەموو ئەم زانیاریانە، یارمەتی ستاف دەدات بە شێوەیەکی کاراتر کاربکەن و داتاکان بەکاربهێنن بۆ باشترکردنی چاودێری نەخۆش.

هەمووی لە یەک پلاتفۆرمدا

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان

بەڕێوەبردنی نەخۆش و کلینیک

بەڕێوەبردنی تۆمارەکانی نەخۆش، سەردانی OPD/IPD، چاوپێکەوتن، پێشنیارکردن دکتۆری دیکە بۆ نەخۆش، پاتۆلۆجی، تیشکی ئێکس، و خزمەتگوزارییەکانی دەرمانسازی.

بەڕێوەبردنی نەخۆش و کلینیک

تایبەتمەندییە کارگێڕییەکان

بەڕێوەبردنی کارەکانی پرسگە، ئەمبولانس، تۆماری لەدایکبوون و مردن، سەرچاوە مرۆییەکان، کاتی دانیشتنی دکتۆرەکان و کاتی ئەرکی ستاف، و ساڵنامە.

تایبەتمەندییە کارگێڕییەکان

بەڕێوەبردنی کۆگا

بەڕێوەبردنی کۆگا، بانکی خوێن، ناوەندی داگرتنی زانیاری و بەڵگەنامەکان و سەرچاوە هەستیارەکانی تری نەخۆشخانە بە شێوازێکی کارا.

بەڕێوەبردنی کۆگا
Contact Us

چارەسەرەکانمان بە چاوی خۆت ببینە و ئەزموونیان بکە

دەتەوێت زیاتر ببینیت؟ داوای دێمۆیەک بکە بۆ بینینی تایبەتمەندییەکانمان و ڕووکاری بەکارهێنەری ئاسان، و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.