بڕۆ بۆ ناوەڕۆک

دیجیتاڵ توین

مۆدێلێکی گریمانەیی سێ ڕەهەندی عێراق کە داتا ڕاستەوخۆ و جێگرەکان یەکدەخات بۆ ئاسانکردنی پلاندانانی شارستانی، چاودێریکردنی ژێرخان و گەشەپێدان بە پێی داتاکان.

نەخشەکانی عێراق لە دیجیتاڵ توین، لەگەڵ نیشانەی شوێنەکان و شیکاری بەکارهێنان.

پیشاندانی داتا بە ڕاستەوخۆیی

دیجیتاڵ توین بریتییە لە پۆرتاڵێک کە داتای مێژوویی و داتای ڕاستەوخۆ لەسەر نەخشەیەکی سێ ڕەهەندی نیشان دەدات.

ئەم پۆرتاڵە داتای ڕاستەوخۆ و داتای جێگیر دابین دەکات کە دەتوانرێت بەپێی پارێزگاکان و بیزنەسەکاندا فلتەر بکرێت ، ئەمەش یارمەتی لایەنە حکومیی و کۆمپانیاکان دەدات بڕیارەکانیان لەسەر بنەمای داتا بدەن.

پیشاندانی داتا بە ڕاستەوخۆیی

چ جۆرە داتایەک؟

دیجیتاڵ توین داتای ڕاستەوخۆ و داینامیکی دابین دەکات بە بەکارهێنانی سەرچاوە جیاوازەکان وەک وێنەی سەتەلایتی، چاودێری هاتوچۆی ڕاستەوخۆی فڕۆکەکان، داتای کارگێڕی فڕۆکەخانەکانی عێراق، زانیاری کەشوهەوا و نەخشەی گەرمی، سێنسۆرەکانی IoT بۆ کوالێتی هەوا، داتای ڕێگا سەرەکییەکان و هاتووچۆ، هەروەها سیستەمەکانی چاودێری مەترسی و ئاگرکەتنەوە.

جگە لەوەش دەتوانێت داتای جێگیر پیشان بدات کە زانیاری گرنگی جوگرافی دەربارەی ژینگە دابین دەکات. ئەمەش کۆمەڵە داتاکانی وەک زانیاری دانیشتوان و دیمۆگرافی، شوێن و کاروباری ناوخۆیی، شوێنە مێژووییەکان، بانک و (ATM)ـەکان، بیره نەوت، هەروەها نەخشەی تایبەت لەخۆدەگرێت.

چ جۆرە داتایەک؟

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان

یەکخستنی داتای ڕاستەوخۆ

یەکخستنی داتای ڕاستەوخۆ ڕێگە دەدات پلاتفۆرمەکە بە شێوەیەکی بەردەوام داتا لە چەندین سەرچاوەی پەیوەندیدارەوە وەربگرێت، بۆ ئەوەی سیستەمەکە هەمیشە نوێ ببێتەوە و دۆخی ئێستا پیشان بدات و پاڵپشتی چاودێری و شیکردنەوە بکات لە کاتی خۆیدا.

یەکخستنی داتای ڕاستەوخۆ

وێناکردن و نەخشەسازی

وێناکردن و نەخشەسازی ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات داتا ببینن لە ڕێگەی نەخشە و چینە وێناکراوەکان، کە ئەمەش وادەکات تێگەیشتن لە زانیاری پەیوەست بە شوێن ئاسانتر بێت و بتوانرێت شێوە و پاتێرنەکان شیبکرێنەوە.

وێناکردن و نەخشەسازی

چاودێری و کۆنتڕۆڵکردن

چاودێری و کۆنترۆڵکردن ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە بتوانن بەدواداچوون بۆ کارایی و بارودۆخەکانی سیستەم بکەن لە کاتی ڕاستەقینەدا، لە هەمان کاتدا بتوانن سەروەت و سامان یان پرۆسە پەیوەستکراوەکان بەڕێوەببەن، کە ئەمەش دەرفەت بە وەڵامدانەوەی خێرا و کارپێکردنی کاراتر دەدات.

چاودێری و کۆنتڕۆڵکردن
Contact Us

چارەسەرەکانمان بە چاوی خۆت ببینە و ئەزموونیان بکە

دەتەوێت زیاتر ببینیت؟ داوای دێمۆیەک بکە بۆ بینینی تایبەتمەندییەکانمان و ڕووکاری بەکارهێنەری ئاسان، و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.