بڕۆ بۆ ناوەڕۆک

بلە

پلاتفۆرمێکی وەرگێڕانی فرەزمانە کە ئامانجی ئاسانکردنی گفتوگۆکردنە لە نێوان زمانە جیاوازەکاندا و بەتایبەت بۆ زمانی کوردی.

بلە بکەرەوە
بلە لەسەر کۆمپیوتەر بۆ وەرگێڕانی بەڵگەنامە، لەگەڵ فەرهەنگەکەی لەسەر مۆبایل.

ناوی بلە

ئێمە ناوی (بلە)مان هەڵبژارد وەک ڕێزلێنان لە نووسەر و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیری گەورەی کورد ئیبراهیم ئە‌حمەد.

ناوبانگی ئیبراهیم ئەحمەد بە گشتی پەیوەندیدارە بە بەرهەمە تایبەت و نایابەکانی لە هۆنراوە، ڕۆمان و ئەدەبیات، هەروەها لێکۆڵینەوە و ئامادەییە زۆر و بەرچاوەکانی لە بابەتە ڕامیاری و کۆمەڵایەتیەکاندا کە لەژێر ناوی (بلە) بڵاویکردۆتەوە.

ناوی بلە

بۆچی بلە بەکاربهێنیت؟

بلە پلاتفۆرمێکی فرە ڕەهەندە بۆ وەرگێڕان لە نێوان زمانە جیاوازەکاندا، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی بەسوودی تر کە بە گشتی یارمەتیت دەدات لە گفتوگۆکردن و گەیاندنی بیرۆکەکانت بە شێوەیەکی باشتر، بە تایبەت بۆ زمانی کوردی.

گرنگیدانێکی زۆر بە زمانی کوردی

هەڵەچنی ڕێنووسیی کوردی سۆرانی

گۆڕینی دەنگ بۆ دەق و دەق بۆ دەنگ بۆ زمانی کوردی

بۆچی بلە بەکاربهێنیت؟

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان

وەرگێڕانی دەق و بەڵگەنامە

ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی دەق وەربگێڕیت بۆ زمانە جیاوازەکان بە تەنها داخڵکردنی دەقەکەت وەرگێڕانەکە دەستبەجێ وەردەگریت. هەروەها وەرگێڕانی بەڵگەنامە کە ناوەڕۆکەکەی ناوی وەردەگێڕێت بۆ زمانی دڵخوازی خۆت و دواتر دەتوانیت بەڵگەنامەی وەرگێڕدراو دابەزێنیت.

وەرگێڕانی دەق و بەڵگەنامە

هەڵەچنی ڕێنووسیی کوردی سۆرانی

لە کاتی وەرگێڕانی دەقێک بە کوردی سۆرانی، ئەم تایبەتمەندییە یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی هەڵەکان و پێدانی پێشنیار بۆ ڕاستکردنەوەیان.

هەڵەچنی ڕێنووسیی کوردی سۆرانی

ناسینەوەی دەق لە وێنەوە (OCR)

دەقەکان لە وێنەکان دەناسێتەوە و دەریاندەهێنێت، بەکارهێنەر چیتر ناچار نابێت دووبارە دەقەکانی سەر وێنەکە بە دەستی خۆی بنووسێتەوە.

ناسینەوەی دەق لە وێنەوە (OCR)
Contact Us

چارەسەرەکانمان بە چاوی خۆت ببینە و ئەزموونیان بکە

دەتەوێت تایبەتمەندی زیاتر ببینیت؟ داوای دێمۆیەک بکە بۆ بینینی تایبەتمەندییەکانمان و ڕووکاری بەکارهێنەری ئاسان، و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو.